كیڤن مەكارسیی كۆماریخواز لە گەڕی پانزەهەمینی دەنگدانە مێژووییەكان، پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكای بردەوە.
مەكارسی دوای بەدەستهێنانی 216 دەنگ بردنەوەی پۆستەكەی مسۆگەركرد، هەرچەندە ژمارەیەك لە نەیارانی لەنێو كۆمارییەكاندا دەنگیان پێنەدا و دەنگیشیان بە ڕكابەرەكەی نەدا، تا بەربەست لەبەردەم بردنەوەی دروستنەكەن.
مەكارسی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەمێنێتەوە، لەئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت تا سەرۆكە كۆمارییەكە سوێندی دەستوری بخوا و دواتر ئەندامانی نجومەنەكە سوێند دەخۆن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە سێیەم گرنگترین پۆست لە سیستمی سیاسیی ئەمریكا دادەنرێت، لە دوای سەرۆك و جێگرەكەی.