ئیسرائیل: ئامادەین بۆ ململانێی فراوانتر



دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی کردنە ئامانجی ئەمینداری گشتی حزبولا ئیسرائیل خۆی ئامادەکردووە و دەڵێت” لە ئامادەباشییەکی تەواوداین بۆ ململانێیەکی بەرفراوانتر”.

سوپای ئیسڕائیل لەدوای کوشتنی حەسەن نەسڕولا لە میدیاکانی خۆیانەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، تێیدا جگە لە جەختکردنەوە لە پەرەدان بە جموجۆڵەکانیان لە غەززە و فەڵەستین و هێرسەکانیان بۆسەر حزبوڵای لوبنان، ئامادەیی خۆشیان بۆ بەرەیەکی فراوانتری شەڕ ڕاگەیاند.
کۆلۆنێڵ ناداڤ شوشانی دوای ئەوەی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند نەسڕەڵای کوشتووە، وتی ” هیوادارین ئەمە کارەکانی حزبوڵا بگۆڕێت.”

هاوکات وتیشی هێشتا کاتی دەوێت بۆ لە ناوبردنی تواناکانی حزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

شوشانی ڕاشیگەیاند ” ساڵێکە حزبوڵا هێرش دەکاتە سەرمان. لەو باوەڕەداین بەردەوام دەبن لە هێرشەکانییان دژمان یاخود لانیکەم هەوڵ دەدەن بۆ هێرشکردنە سەرمان.”

شوشانی وتی هیچ ڕێنماییەک نەدراوە بە هاووڵاتیانی سڤیل سەبارەت بە ئامادەباشییان لە بەرەکانی پێشەوە، چونکە ڕێنماییەکەی ئێستا زۆربەی وڵاتەکەی خستووەتە ئامادەباشییەوە.

وتی ” حزبوڵا ماوەی ساڵێکە پەرە بەمە دەدات. ئاشکرایە کە ئێران لە پشت ئەمەوەیە، ئەوە نهێنی نیە. ئەوان پشتیوانی لە حەماس دەکەن، پشتیوانی لە حزبوڵا و گروپە چەکدارییەکانی دیکە دەکەن. تەنانەت لە مانگی چواردا ڕاستەوخۆش هێرشییان کردە سەرمان.”

وتی ” لەبەرئەوە ئایا ئێمە ئامادەین بۆ پەرەسەندنێکی فراوانتر؟ بەڵێ. پێشتر لە ململانێی فراوانتردا بووین، جەنگێکی چەند بەرەیی، بۆ ماوەی ساڵێک. هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان، هەواڵگریمان ئامادەیە و بەدوای ئەم جۆرە هەڕەشانەدا دەگەڕێت.”

سەرچاوە/ رۆیتەرز

جێگرەوەی نەسروڵا ئاشکراکرا.. لە شێوە و قسە لەیەك دەچن
پێت جێگرەوەی نەسروڵا ئاشکراکرا.. لە شێوە و قسە لەیەك دەچن
عومەر سەید عەلی دەسەڵاتی ڕێكخەری ڕادەستی دانای ئەحمەد مەجید كرد
دوات عومەر سەید عەلی دەسەڵاتی ڕێكخەری ڕادەستی دانای ئەحمەد مەجید كرد
پەیوەندیدار