خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات خێرایی با لە چەند ناوچەیەکی کوردستان زیاد بکات و سبەینێش پلەی گەرما بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ بەرزبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، بە تایبەتیش لە پارێزگەی سلێمانی و کەرکووک و ناوچەی گەرمیان.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، پلەی گەرما 1-3 نزم دبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ ئەوەی ئەگەر هەیە خێرایی با بۆ سەرووی 35کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەتی لە سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان زیاد بکات، پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 33

سلێمانی : 31

دهۆک : 32

کەرکووک : 36

هەڵەبجە : 34

زاخۆ :33

سۆران : 31

حاجی ئۆمەران : 18

گەرمیان : 38

کێشەی کەمی غاز بۆ ئەمساڵ چارەسەر دەکرێت
پێت کێشەی کەمی غاز بۆ ئەمساڵ چارەسەر دەکرێت
ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە گەرمیان
دوات ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە گەرمیان
پەیوەنیدر