ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە گەرمیان



وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەدەکات، مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاریی زانکۆلاین لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بەردەوامن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوو مەڵبەندی ڕاوێژکاریی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و پێدانی ڕێنمایی و ڕاوێژی ورد بە دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی کردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە تیمی شارەزا بە بێ بەرامبەر لەهەردوو مەڵبەندەکە لەپێشوازی دەرچوانی ١٢ی ئامادەیین لەکاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی هەتا ١:٠٠ی نیوەڕۆ.

مەڵبەندی ڕاوێژکاریی شاری کەلار دەکەوێتە بینای پەیمانگای تەکنیکی کەلار لەگەڕەکی فەرمانبەران.

مەڵبەندی ڕاوێژکاریی شاری کفری دەکەوێتە کۆلێجی تەکنیکی کفری لەبینای کتێبخانەی گشتیی کفری.

 

خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پێت خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
بانکێک قەرزی خانووبەرە دەداتە هاووڵاتیان و بڕەکەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار
دوات بانکێک قەرزی خانووبەرە دەداتە هاووڵاتیان و بڕەکەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار
پەیوەندیدار