بەیروت بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ژێر بۆردومانی ئیسرائیلدا دابوو



بە درێژایی شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل بەیروتی پایتەختی لوبنانی کردە ئامانج و بە زیاتر لە ٤٠ مووشەک ناوچە جیاجیاکانی بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو چەند باڵەخانەیەکیان لە ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت کە بە قەڵای چەکدارانی حزبوڵڵا دەناسرێت، بۆردومان کرد.

بە هۆی بوردومانی ئیسرائیلەوە دووکەڵێکی ڕەش باڵ بەسەر پایتەختدا کێشا و جێ جێ ئاگر دەبیندرا و شوێنی بۆردومانەکانیش بە تەواوی خاپوور کرا.

هاوکات سوپای ئیسرائیل شاری سوور لە باشوور و ناوچەی بیقاعی لە ڕۆهەڵاتی لوبنان کردە ئامانج و پێگەکانی حزبوڵڵای بۆردومان کرد.

تا ئیستا ئامارێکی ڕاستەقینە کە ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل لەبەردەست نییە.

بەرپرسانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، کە بە هۆی هێرشەکانی ئەم دوایانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٧٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

یەکەم نوێکردنەوەی سەرەکی بۆ Honor of Kings دەبینێت کە دیدیا زیاد کراوە بۆ لیستی پاڵەوانەکان
پێت یەکەم نوێکردنەوەی سەرەکی بۆ Honor of Kings دەبینێت کە دیدیا زیاد کراوە بۆ لیستی پاڵەوانەکان
“فڕێی مەدە” زانیاری لەسەر سوودەکانی توێکڵی مۆز وەربگرە
دوات “فڕێی مەدە” زانیاری لەسەر سوودەکانی توێکڵی مۆز وەربگرە
پەیوەندیدار