توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە، کە توێکڵی مۆز وێڕای ئەوەی چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە دابین دەکات کاتێک دەخرێتە ناو خۆراکەکانمانەوە، بەڵام لەلایەن زۆرینەی خەڵکییەوە فڕێ دەدرێت.
توێکڵی مۆز دەکرێت بهاڕدرێت و وەک تۆزێک بۆ چا یاخود خواردنەوەکان زیاد بکرێت، توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆمەڵێک زانای هیندستان و ئەمریکاوە ئەنجامدراوە دەریخستووە، کە ئاردی هاڕدراو لە توێکڵی مۆز (بە وشککردنەوە و وردکردنی) دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی نان کە تامەکەی خۆشتر و تەنانەت باشترە لە بەرهەمە بنچینەییەکانی گەنم.
بە زیادکردنی ئەم پێکهاتەیە بۆ خۆراکەکەت، بڕێکی زۆر لە کانزا و ماددە خۆراکیەکانی دژە شێرپەنجە بەدەست دەهێنیت.،بۆ نموونە ئەو کولێرانەی لە ئاردی توێکڵی مۆز دروست دەکرێن کە لە توێژینەوەکەدا بەکارهێنراون، زیاتر ڕیشاڵ و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە.
بەکارهێنانی ئاردی توێکڵی مۆز لە نان و کێک و مەعکەرۆنیشدا ڕەنگە شتێک بێت کە شایەنی ڕەچاوکردن بێت، تەنانەت دەتوانێت تەمەنی ڕەفەی هەندێک بەرهەم درێژ بکاتەوە، چونکە توێکڵەکانی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبییان هەیە.