سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان راگیران



وارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاگرتنی گەشتی هێڵی ئاسمانی بۆ بەیروت و گەڕانەوەی ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە،بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لوبنان، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ بەیروت و بە پێچەوانەشەوە ڕاگیراون”.

دەشڵێت:” ئەم ببڕیارە لە چوارچێوەی نیگەرانی لە سەلامەتی گەشتیاران و هاوتەریب لەگەڵ “بەردەوامی گرژییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان لە ناوچەکەدا.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاکە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکات، هەر پێشهاتێکی نوێ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە کاتی خۆیدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان راگیران
پت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان راگیران
کەی مووچەی مانگی 8 دابەشدەکرێت؟
دوات کەی مووچەی مانگی 8 دابەشدەکرێت؟
پەیوەندیدار