کەی مووچەی مانگی 8 دابەشدەکرێت؟



ئاژانسێکی عێراقی کاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کردو دەڵێت: بەغدا بەڵێنیداوە رۆژی یەکشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێڕێت”.

ئاژانسی “بغداد الیوم” لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، بەغدا بەڵێنی داوە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پارەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ هەرێم، لە هەمان رۆژدا لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و چەند رۆژێک دواتر مووچەی مانگی ئەیلول دەنێرێت.

وتیشی: حکومەتی هەرێم پێویستی بە 243 ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنی بڕی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، کە دەکاتە 998 ملیار دینار”.

دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلول ڕادەستکردووە، بەگوێرەی ئەوەی کە دواجار وەزارەتی دارایی فیدراڵی داوای کردبوو”.

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان راگیران
پێت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان راگیران
تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا ڕەتدەکرێتەوە
دوات تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا ڕەتدەکرێتەوە
پەیوەندیدار