سێ وێستگەی دەنگدانی VIP دەکرێنەوە



تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سێ وێستگەی دەنگدانی تایبەت- VIP دەکرێنەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی لەو وێستگانە دەنگدەدەن ناگاتە هەزار کەس.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدانی گشتی تەنیا سێ وێستگەی دەنگدان بۆ کەسایەتییەکان (VIP) دەکاتەوە، وێستگەکان لە دوو شاری هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکرێنەوە، کەمتر لە هەزار کەس دەتوانن تیایدا دەنگ بدەن.

دوو جۆر دەنگدەر لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان هەن، بەشێکیان دەنگدەری گشتین و لە رۆژی دەنگدانی گشتی دەنگدەدەن، بەشێکیشیان دەنگدەری تایبەتن کە بریتییە لە هێزە ئەمنییەکان و نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی لە گرتووخانەکان و هەندێکی دیکەش، بەڵام ئەوانەی لە وێستگەی کەسایەتییەکان  (VIP)دەنگدەدەن، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی دەنگدەدەن.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، وێستگەکانی (VIP) جیاوازییەکی لەگەڵ وێستگەکانی دیکەی دەنگدان نییە و هەمان کاخەزی دەنگدان و کەرەستە و ئامێری تێدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسایەتییە حکومییەکان، پارتە سیاسییەکان، بەرپرسانی باڵا کە پۆستەکانیان لە بەڕێوەبەری گشتی بو سەرەوەیە، دەتوانن دەنگی تێدا بدەن.

بڕیارە 20ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆنی چەند ڕێکارێکی بۆ وێستگەی کەسایەتییە تایبەتەکان (VIP) دەرکردووە:

1- لە رۆژی دەنگدانی گشتی، سێ وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی کەسایەتییەکان (VIP)  لە بەغدا، هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە، هەر وێستگەیەکی دەنگدان 500 کاغەزی دەنگدانی تێدا دەبێت.

2- دەنگدەران لە تۆمارێکی کاغەزدا دەنووسرێن و زانیاریی دەنگدەر، واژۆی و پەنجەمۆری لە تۆمارەکە دەبێت، دەنگدان لە ڕێگەی کاغەزی دەنگدانی نیشتمانییەوە دەبێت.

3- لە چوارگۆشەی تایبەت بۆ دەنگدانی گشتی، هێما لە فۆرمی یەکلاییکردنەوە و هاوتاکردن دەدرێت.

4- ڕێگە بەو کەسانە نادرێت کە کارتی دەنگدانی تایبەتیان هەیە “ئەوەی ژمارە 50ی هەیە”، دەنگبدەن.

5- لە وێستگەکانی تایبەت بە کەسایەتییەکان (VIP) رێگە بەم کەسانە دەدرێت دەنگ بدەن:

– سەرکردە سیاسییەکان

– سەرۆکی فراکسیۆنەکان

– سەرۆکی پارتەکان

– ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران

– بەڕێوەبەرانی گشتی

– ئەوانەی پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرزتریان هەیە

– هاوسەر و منداڵەکانیان، ئەوانەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان هەیە.

 

 

لەبیرتان نەچێ … هەڵبژاردن هەم (سیاسەتە) هەم (دیانەتە)
پێت لەبیرتان نەچێ … هەڵبژاردن هەم (سیاسەتە) هەم (دیانەتە)
لە گوندێکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 مینی چێنراو دۆزرایەوە
دوات لە گوندێکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 مینی چێنراو دۆزرایەوە
پەیوەندیدار