لە کەرکووک، دوو مێرمنداڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکان.
ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە کەرکووک بڵاویکردەوە، دوو مێردمنداڵ لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری زاب بچوک لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک خنکاون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو قوربانییە تەمەنیان 15 و 13 ساڵانە، لە ڕووباری زاب بچوک لە نزیک گوندی غەریب ئەلعولیە لە قەزای حەویجە، کە دەکەوێتە دووری 55 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک، مەلەیان کردووە و خنکاون.
بەپێی زانیارییەکان، خەڵک و تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکان دەدەن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە دەربهێنرێن.