سودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیموکراسییانە بەڕێوەدەچێت



سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە دەڵێت، “پڕۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی بەڕێوەدەچێت”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارى عێراقى لە کۆبوونەوەى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکاندا پێشکەشکرد و لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراقەوە باسی لەوەكرد، ” کار لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دیموکراسی دەکەین لە عێراق بە تایبەتی کارمان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووک سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا، بەتایبەتی کە لەساڵی 2005 نەتوانرابوو بەم شێوەیە ئەنجامبدرێت و ماوەی چەندین ساڵ پەکخرابوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان لەژێر رۆشنایی دەستووردا و پاراستنی مافی نەتەوەکانى دیکە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

باسی لەوەشكرد، ئەوەش یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانى حکومەتەکەمان و پاراستنی هەمە چەشنیی وڵاتەکەمان کە گرنگترین سامانە بۆ عێراق.

کەشوهەوای زستانە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت کەشوهەوای زستانە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: گرژییەکانی لوبنان گەڕانەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی قورستر دەکات
دوات ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: گرژییەکانی لوبنان گەڕانەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی قورستر دەکات
پەیوەندیدار