ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: گرژییەکانی لوبنان گەڕانەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی قورستر دەکات



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، وەزیری دەرەوە هۆشداری بە ئیسرائیل داوە کە زیادبوونی گرژییەکانی ئیسرائیل، ڕەوشی هاووڵاتییانی مەدەنی قورست دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، پەرەسەندنی زیاتری ململانێکان لە لوبنان، تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە هەردوو دیوی سنوورەکان قورستر بێت.

ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان بلینکن و دێرمر تیشک خرایە سەر باسکردنی گرنگی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی ٢١ ڕۆژە لە سەرانسەری سنووری ئیسرائیل و لوبنان.

ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەسەر پێشنیاری ئەمریکا، ئوسترالیا، کەنەدا،  یەکێتی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، سعودیە، ئیمارات و قەتەر بووە، کە ڕێگە بە هەردوو وڵات دەدات بگەنە ڕێککەوتن و ڕێگە بە خەڵکی مەدەنی لە هەردوو دیوی سنوورەکان دەدات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە میانی دیدارەکەدا هەردوو وەزیر باسیان لەو هەنگاوانە کرد کە پێویستە ئیسرائیل بیگرێتەبەر بۆ باشترکردنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە.

بە وتەی میلەر، وەزیر بلینکن دڵنیایی داوەتە دێرمەر لە پابەندبوونی پتەوی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی و عەرەبی داوای ئاگربەستیان کرد، بەدرێژایی سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی 21 ڕۆژ، هەروەها پشتگیری خۆیان بۆ ئاگربەست لە غەززە دەربڕی.

سودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیموکراسییانە بەڕێوەدەچێت
پێت سودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیموکراسییانە بەڕێوەدەچێت
بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی مەسک تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە
دوات بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی مەسک تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە
پەیوەندیدار