بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی مەسک تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە



وێنەیەکی ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و جۆرجیا میلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا پلاتفۆرمی ئێکسی تەنی و هەمووان باس لەو تێڕامانە سۆزدارییەی خانمەکە دەکەن.

زۆرێک لە تویتەرەکان کۆمێنتیان لەسەر ئەو وێنانە کردووە کە بڵاوبوونەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی مەسک ئەو خانمە سیاسەتمەدارە ئیتاڵیەی بە شۆخ و شەنگ وەسف کرد.

ئەو وێنەیە لە کاتی مەراسیمی خەڵاتەکانی “هاووڵاتی جیهان) لە شاری نیویۆرک لە رۆژی دووشەممەی رابردوو وێنە گیراوە، لە وێنەکەدا وادەردەکەوێت کە میلۆنی بە سەرسامی و خۆشەویستییەوە سەیری مەسک دەکات، بە وردی چاوی بڕیوەتە چاوی ملیاردێرە ئەمریکییەکە.بەڵام مەسک بێدەنگی شکاند و دوێنێ لە کۆمێنتێکدا لەسەر ئێکس رەتیکردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ ئەو سیاسەتمەدارە ئیتاڵییە قژزەردەدا هەبووبێت.

لە پۆستی یەکێک لە وێنەکاندا نووسیویەتی “لەگەڵ دایکم لەوێ بووم و بە هیچ شێوەیەک هیچ رەفتارێکی رۆمانسیم لەگەڵ پی ئێم میلۆنی نەبووە”، لە پۆستی هەمان ئەو وێنەیەی کە تێیدا دەرکەوتووە لەسەر مێزی نانخواردن چاویان بڕیوەتە چاوی یەکتر.

ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: گرژییەکانی لوبنان گەڕانەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی قورستر دەکات
پێت ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: گرژییەکانی لوبنان گەڕانەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی قورستر دەکات
وەزارەتی دارایی و ئابوری کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی راگەیاند
دوات وەزارەتی دارایی و ئابوری کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی راگەیاند
پەیوەندیدار