زیو دوای 12 ساڵ بەرزبۆوە



ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا نرخی زیو بۆ یەکەمجار لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا بەرزبۆوە.

دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەبازارەکانی جیهاندا ئەیش بەهۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ـی ئەیلوول نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ لە مامەڵەکاندا زیو بە ڕێژەی 1.3% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە بەرەبەیاندا نرخەکەی گەیشتە 32.71 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک ، کە بەرزترین ئاستە لە مانگی کانوونی دووەمی 2012ەوە.

زیو لەم ساڵدا زیاتر لە ٣٦% بەهاکەی بەرزبووەتەوە، و بازرگانەکان بە کانزایەکی سەلامەت و گرنگی پیشەسازی ناوی دەبەن.

سەبارەت بە ئایندەی زێڕی ئەمریکا بۆ گەیاندنی مانگی کانوونی دووەم، بەڕێژەی 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 2696.30 دۆلار.

کانزا زەردەکە تا ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی لەسەدا ٢٩ بەرزبووەتەوە و چەندین جار ئاستی پێوانەیی بەرزی تۆمارکردووە، ئەمەش بەهۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریکا و خواستێکی زۆر لەسەر زێڕ وەک کانزایەکی کۆگاکراوی سەرمایە و متمانەپێکراوی بانکە نێودەوڵەتییەکانە.

کەمی ڕێژەی سوود خواست لەسەر زێڕ بەرز دەکاتەوە، ئەمەش گەڕانەوەی بۆ دروست ناکات.

سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی دیکە، پلاتینۆم بە ڕێژەی لەسەدا ٢.٣ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٠١١.٢٠ دۆلار. نرخی پالادیۆم بەڕێژەی 2.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 1061.25 دۆلار.

دوو مانگ لە ئاسمانی زەویدا، ئەمە چۆن؟
پێت دوو مانگ لە ئاسمانی زەویدا، ئەمە چۆن؟
ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان کرا
دوات ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان کرا
پەیوەندیدار