عەتوان عەتوانی: حکوومەتی فیدراڵی پابەندە بە ڕادەستکردنی مووچە



سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕژدبوونی حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر تەوتین و چارەسەرکردنی گرفتەکان ڕاگەیاند.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، هەرێم و بەغدا بە ڕوونی بەرەو چارەسەری گرفتەکان دەچن و لە گفتوگۆکانماندا ئەوەمان بۆ دەرکەوت، حکومەتی هەرێم نیازێکی ڕاستگۆیانە و پاکی هەیە لەلایەن بۆ گفتوگۆکردن و گەیشتن بە خاڵی هاوبەش بۆ چارەکردنی سەرجەم کێشەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم باسمان لە پرسی نەوت، دامەزراندن، پارەدارکردن بۆ دامەزراندن و داهاتی نانەوتی کردووە، و گرفت و کێشەکانمان چارەسەر کردووە و ئێمە تێبینییەکانمان خستۆتەڕوو.

عەتوان عەتوانی جەختیشیکردەوە، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدن لەسەر چارەکردنی کێشەکان، نوێنەرانی هەرێمی کوردستان جەختیان لە نزیکبوونەوەی دیدگا و گەیشتن بە خاڵە هاوبەشەکان کردەوە.

لەبارەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، عەتوان عەتوانی ڕایگەیاند، هیوامانە بە بانکیکردنی مووچەخۆران تەواو بێت، ئەو ڕێژەی ئێستا تۆمار کراوە بە ئاراستەیەکی تەواو و دروستە و پێویستە سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان بە بانکیبکرێت لەمساڵدا، لەبەر ڕۆشنایی ئەم بابەتەش حکوومەتی فیدراڵی پابەندە بە ڕادەستکردنی مووچە بە گوێرەی ئەو ماددانەی کە لە بودجەدا هاتووە، هەروەها لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕژد دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە.

ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان کرا
پێت ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان کرا
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار