لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا



لەسەر ڕێگای کەرکوک-تکریت ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئەیلول لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 10 كەس گیانیانلەدەستدا و سێی تر برینداربون.

بەپێی زانیارییەکان روداوەكە لە ئەنجامی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە رێگای كەركوك – تكریت نزیك ناحیەی رەشاد، رویداوە كە پێكهاتون لە جی ئێم سی، ئەڤەلۆنێك و كرێنێك.

لەبارەی ڕووداوەکەوە وتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە میدیای ڕووداوی وتووە، تەرمەکان و بریندارەکانیان گەیاندۆتە نەخۆشخانەی کەرکوک.

بەپێی زانیارییەکان ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێکدێن لە:

– کیفاح حازم زعیل لە دایکبووی 1989

– مەسرور حارس مەزهەر 2022

– زەید حارس مەزهەر 2013

– مەحموود حارس مەزهەر 2015

– سیدرە حارس مەزهەر 2017

– حارس حەبیب ئیسماعیل ، کارمەندی کۆمپانیای چیمەنتۆ

– محەممەد علیوی محەممەد 1986

– عەلی شەهاب حەمەد

– دوو منداڵ نادیارن

بریندارەکان:

عودەی شەهاب حەمەد

شەزا مەحمود شەهاب

محەممەد زێدان خەلەف

رۆژی یەکشەممە، 15-09-2024 لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک – تکریت، رووداوێکی دیکەی خوێنی روویدا، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێکی بچووک و بارهەڵگرێکی گەورە ، چوار کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەر کرا
دوات بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەر کرا
پەیوەندیدار