قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت



جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەی گرفتى مووچەوە دەڵێت، “بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت”.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کێشەى مووچە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چارەسەر دەڕوات، هەر ڕۆژە بیانوو و بەربەستێک و داتایەک دێتە پێش.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوماڵى خۆمان ڕێکدەخەینەوە و ئەوەى لەسەر شانى هەرێمى کوردستان بووە بۆ یەکلاییکردنەوەى ناوەکان و بابەتى بایۆمەترى و ئەو کەموکورتییانەى کە هەبوون چارەسەریان دەکەین، تاوەکو بابەتى مووچە بکەوێتە سەر سکەى خۆى.

لەبارەى وادەی ڕاگەیاندنی لیستى مووچەى فەرمانبەران وتى، پێموایە بەمزوانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کارەکان لەگەڵ حکومەتى عێراق بەرەوپێشەوە بڕوات.

دووەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت
پێت دووەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت
نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 9 دیاریکرا
دوات نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 9 دیاریکرا
پەیوەنیدر