دووەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە قەزای ڕانیە بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە پارکی دەروازەی شاری ڕانیە دەستیپێکرد، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت تا بەرواری 28/9/2024 .
ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بە دروشمی “گرنگی دان بە بەرهەمە ناوخۆییەکان و هاندانی جوتیاران” بەڕیوەدەچێت.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا نزیکەی سەد جووتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشداریان کردووە بۆ خستنەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەکانیان کە بریتیە لە: ترێ عەلوانی و ڕەشمیری، برنج، هەنار و مێوژ، لەگەڵ ئەوەشدا خانمان بە کاری دەستی بەشداریان کردووە و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.