نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 9 دیاریکرا



کارەبای سلێمانی نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکانی بۆ مانگی ئەیلوول دیاریکرد، کە بریتییە لە (253) دینار و بەراورد بە مانگی ڕابردوو کەمیکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی سازکرد، تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئەیلول (9) دیاریکرد، کە بریتییە لە (253) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی ئەیلوول بریتییە لە (253) دینار.

کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، جێى ئاماژە بۆکردنە مانگى ئاب نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (260) دینار بوو.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت
پێت قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت
وەزیری پەروەردە: پشتگیری وانەبێژانی دوورخراوە دەکەین
دوات وەزیری پەروەردە: پشتگیری وانەبێژانی دوورخراوە دەکەین
پەیوەندیدار