وەزیری پەروەردە: پشتگیری وانەبێژانی دوورخراوە دەکەین



وەزیری پەروەردە لەبارەی وانەبێژانەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “وەک پەروەردە پشتگیری وانەبێژانی دوورخراوە دەکەین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئێستا فۆڕمی دامەزراندنی وانەبێژان دابەشدەکرێت و پڕی دەکەنەوە، ئێمەش وەک پەروەردە پشتگیریان دەکەین.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا فۆڕمەکانمان دابەشکردووە بەسەر پەروەردە گشتییەکان، لەوێشەوە بۆ پەروەردەی قەزاکان دەنێردرێت، مامۆستایان دەتوانن لێیان سوودمەند ببن و مافیان لای ئێمە پارێزراوە،

سەبارەت بەو وانەبێژانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت دوورخراونەتەوە لە دامەزراندنی گرێبەست سوودمەند نەبوون وتی، “لە هەر کاتێکدا لەجیاتی دانان هەبێت، یاخود لە داهاتوودا پێویستمان با مامۆستا هەبێت لە کەرتی پەروەردە، ئەو کاتە بۆ ئێمە لە پێشینە دەبن”.

وەزیری پەروەردە لەبارەی دەستپێکی پڕۆسەی خوێندن و هەڕەشەی مامۆستایانەوە بۆ بایکۆتی پڕۆسەکە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان وتی، ئێمە داواکارین سەرجەم مافەکانی مامۆستایان دابین بکرێت، لە گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوە و پێدانی شایستەداراییەکان لە کاتی خۆیدا.

نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 9 دیاریکرا
پێت نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 9 دیاریکرا
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدار