گۆتێرێس لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش: دەبێت ڕێز لە سەروەری لوبنان بگیرێت



سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری لوبنان بوو.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 90 هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە لە باشووری لوبنان ئاوارە بوون.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری پێویستی “گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست” ڕایگەیاند، پێویستە بە هەموو شێوەیەک خۆمان لە شەڕ بەدوور بگرین و ناتوانین ڕێگە بدەین لوبنان بگۆڕێت بۆ غەززەیەکی دیکە.

دوای زیادبوونی چڕی بۆردومانەکانی “ئیسرائیل” بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم نزیکانە دانیشتنێک لەسەر دۆخی لوبنان ئەنجام دەدات.

کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت
پێت کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت
پسپۆڕان ڕێنمایی دابەزینی کێش دەکەن بەبێ ڕێجیم
دوات پسپۆڕان ڕێنمایی دابەزینی کێش دەکەن بەبێ ڕێجیم
پەیوەندیدار