پسپۆڕان ڕێنمایی دابەزینی کێش دەکەن بەبێ ڕێجیم



تیمێکی توێژینەوەی ژاپۆنی جۆرە پرۆتینیەکانیان دۆزیوەتەوە، کە لە کاتی وەرزشکردندا زیاد دەکات و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات، ئەمەش دەتوانێت ڕێگە بۆ پەرەپێدانی دەرمانێکی نوێ بکاتەوە کە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش بەبێ ڕێجیم.

بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی کیۆدۆ نیوزی ژاپۆنی بڵاویکردووەتەوە، بە ئاماژەدان گۆڤاری زانستی ئەوروپی Molecular Metabolism، جۆرە جیاوازەکانی پرۆتینی PGC-1a کە لە ماسولکەکانی لەشدا و بە وەرزشکردن بەرهەمدەهێنرێت، تا زیاتر بێت جەستە وزەی زیاتر خەرج دەکات.

تیمی توێژینەوەکە کە زانایانی زانکۆی کۆبی و دامەزراوەکانی دیکە لەخۆدەگرێت ئاشکرایان کردووە: “زیادبوونی پڕۆتینی PGC-1a یارمەتی خەرجکردنی وزە دەدات.”

 

دابەزاندنی کێش بەبێ وەرزشکردن

کاتێک توێژەران ماسولکەکانی لەشی مرۆڤیان پشکنی، جۆرە پڕۆتینەکانی PGC-1a لە کاتی وەرزشکردندا زیادیان کردووە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی جۆرەکان لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر جیاوازە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لە دابەزاندنی کێشدا، تەنانەت کاتێک مرۆڤەکان هەمان ڕاهێنان ئەنجام دەدەن.

لە کاتێکدا زۆرجار دەرمانی سەرکوتکەری ئارەزووی خواردن بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی دەنووسرێت، بەڵام دوایین دۆزینەوەکان دەتوانن ببنە هۆی دەرکەوتنی دەرمانی نوێ.

واتارو ئۆگاوا، مامۆستای زانکۆی کۆبی و توێژەر لە توێژینەوەکەدا دەڵێت: “نەخۆشییەکانی پەیوەست بە قەڵەوی ئامانجێکی گرنگن بۆ چاودێری تەندروستی، ئەگەر دەرمانی نوێ توانای نەهێشتنی قەڵەوی هەبێت، لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان”.

گۆتێرێس لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش: دەبێت ڕێز لە سەروەری لوبنان بگیرێت
پێت گۆتێرێس لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش: دەبێت ڕێز لە سەروەری لوبنان بگیرێت
دەستەی ژینگە ڕێنماییەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە
دوات دەستەی ژینگە ڕێنماییەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار