دەستەى ژینگە لە هەرێمى کوردستان چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ پاراستنى ژینگەى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و داوا دەکات، سەرجەم لایەنەکان و بانگەشەکاران پێوەى پابەندبن.
ڕێنماییەکانى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان:
– لافیتە و نووسینەکان لەسەر قوماش و کاغەزبن
– تیپ بەکاربهێندرێت بۆ هەڵواسینى لافیتەکان
– بزمار لە قەدى درەختەکان نەدرێت
– رەچاوکردنى هەستى بینین لە هەڵبژاردنى شوێنەکاندا
– زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانى کاغەز و کارتۆن نەکرێت
– لەکاتى گردبوونەوەکاندا رەچاوى پاکردنەوەى شوێنەکان بکرێت
– بەکارنەهێنانى پارک و سەوزاییەکان بۆ بانگەشە
– سودوەرگرتن لە شاشە گەورەکان لە شوێنە گشتییەکان
– کۆمیسیۆن بەردەوام لایەنە سیاسیەکان ئاگاداربکاتەوە لە سەرپێچیيەکان
– هاندانى لایەنەکان بۆ بانگەشەى ئەلیکترۆنى
– کۆمیسیۆن ناوى سەرپێچیکاران ئاشکرابکات
– دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانى هۆرن و بڵندگۆ بۆ بانگەشە
– کۆمیسیۆن هاوکاربێت لەگەڵ رێکخراوە ژینگەییەکان
– کۆمیسیۆن و میدیا پێکەوە هەوڵى هۆشیارى ژینگەیی بدەن