حاکم قادر حەمەجان، رایگەیاند، پێویستە هاوسەنگی هێز بۆ هەرێم بگەڕێتەوە و بە دەنگدان بە یەکێتی قەیرانەکان تێدەپەڕێنرێت و دەتوانرێت قەوارەی هەرێم بپارێزرێت و حکومەتێکی بەهێز دروستبکرێت.
حاکم قادر حەمەجان لە کاتی سەردانیکردنی بۆ دەزگای ئایدیا کە تایبەتە بە فکر و لێکۆڵینەوە رایگەیاند هەڵبژاردن دەرفەتی گۆڕانکاری دەخولقێنێت لە سیستمی حکومڕانی هەرێمدا و دەنگدان بە لیستی یەکێتی دەبێتە هۆی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
وتیشی:” پێویستە ئازادی بیروڕا و ڕۆژنامەوانی گەشەی زیاتری پێبدرێت و بەرتەسک نەکرێتەوە و ناکرێت ڕۆژنامەوانان بە بیانووی جیاوازەوە گرفت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دروست بکرێت”.
راشیگەیاند، كێشەكان و ناكۆكی و و ململانێکان پێویستە بە دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بکرێن.