هێمن هەورامی: شتێک ناڵین کە جێبەجێی نەکەین



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی شەڕ بۆ کوردستان دەکات، شەڕ بە کوردستان ناکات چونکە ئەو هێزانەی دیکە شەڕ بە کوردستان دەکەن. دەشڵێت:” هیچ هێزێک بە رکابەری خۆمان نازانین”

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، پارتی لە پێناوی دامەزراوەسازی لە کوردستان سیاسەت دەکات و هەڵقوڵای ناخی خەڵکی کوردستانە”

دەشڵێت:”جیاوازی نێوان پارتی و لایەنەکانی دیکە ئەوەیە ئێمە کردارمان زیاترە لە قسەکردن، چونکە پارتی حزبێکی بەرپرسیارە و حزبێک نییە تەنها بۆ دوو بۆ سێ ساڵ دروست بووبێت و حزبێکیش نییە بۆئەوەی هەڵتۆقیبێت بۆ ئەوەی حزبێکی دیکە لەناو ببات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پارتی شەڕ بۆ کوردستان دەکات، شەڕ بە کوردستان ناکات، چونکە ئەو هێزانەی دیکە شەڕ بە کوردستان دەکەن.

“پارتی خاوەنی دۆزی رەوای کوردستانە و هیچ هێزێکیش بە رکابەری خۆمان نازانین و حزبێکین لە گەلەوە دروستبووین و بۆ گەلیش خەبات دەکەین، پارتی خۆی بە خاوەنی هەموو ماڵی کوردستان دەزانێت” هێمن هەورامی وات.

حاکم قادر: بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و هاوسەنگی هێز پێویستە دەنگ بە یەکێتی بدرێت
پێت حاکم قادر: بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و هاوسەنگی هێز پێویستە دەنگ بە یەکێتی بدرێت
سبەینێ شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
دوات سبەینێ شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
پەیوەندیدار