ئەمڕۆ شەممە، لە كێبڕكێی گروپی دووی پاڵەوانێتی جامی كەنداو بۆ تۆپی پێ “كەنداو 25” لە شاری بەسرە كە تا 19 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، دوو یاریی ئەنجام دەدرێن.
گروپی دوو هەریەك لە بەحرێن و كوێت و قەتەر و ئیمارات لەخۆدەگرێت.
یاریی یەكەم لە نێوان بەحرێن و ئیمارات لە كاتژمێر (16:15) لە یاریگای مینا بەڕێوەدەچێت.
یاریی دووەم لەنێوان كوێت و قەتەر لە كاتژمێر (19:15) بە هەمان شێوە لە یاریگای مینا بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ هەینی لە كردنەوەی پاڵەوانێتییەكە دوو یاریی ئەنجامدران، لە یەكەمیاندا عیراق و عومان یەكسان بوون و لە یاریی دووەمدا سعودیە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یەمەنی بردەوە.