ماكرۆن داوایەك لە پزیشكیان دەكات



مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە شاری نیویۆرک کۆبووەوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە پزیشکیانی ڕاگەیاندووە، باشتربوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تەنیا لە حاڵەتێکدا دەشێت ڕووبدات، سێ هاووڵاتی فەڕەنسی، کە لە ئێران دەستبەسەرن ئازاد بکرێن.

هاوكات، ئاژانسی (RT)ی ڕوسی بڵاویكردۆتەوە، ماكرۆن ئیدانەی گواستنەوەی مووشەكی بالیستی لە ئێرانەوە بۆ ڕوسیا كردووە و هۆشداری بە پزیشكیان داوە لە “بەردەوام بوونی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی كردنی شەڕی دوژمنكارانەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكراینا”.

ماكرۆن وتویەتی، “نیگەرانین لە ڕێڕەوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران” و داوای لە هاوتا ئێرانییەكەی كردووە، هەماهەنگی تەواوی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بكەن لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری دبلۆماسی.

لای خۆشیەوە، پزیشكیان لە وتاری كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە پێشكەشی كرد، ئامادەیی ولاتەكەی دووپات كردوە بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكان بەپێی بەرنامەیەك بۆ كاری هاوبەشی گشتگیر سەبارەت بە ڕێكەوتنی ئەتۆمی.

 

بەمووشەکی بالیستی ئیسرائیل کرایە ئامانج
پێت بەمووشەکی بالیستی ئیسرائیل کرایە ئامانج
منداڵ و قوتابییەکانمان چۆن خەوی شەوانەیان ڕێکبکەنەوە؟
دوات منداڵ و قوتابییەکانمان چۆن خەوی شەوانەیان ڕێکبکەنەوە؟
پەیوەندیدار