دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند



سەرەڕای چەندین بڕیار و ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دراوی عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ چوار شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و لە دوانیوەڕۆدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 400 دینار.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

سەرەتای ئەم مانگە، بانكی ناوەندی میكانیزمی كۆتایی هێنان بە پلاتفۆڕمی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند، كە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەیەك بانكی جیهانی بە هاوبەشی چەند بانكێكی باوەڕپێكراوی عێراقی ڕاستەوخۆ حەواڵەی بازرگانان ئەنجام بدەن.

 

مەسرور بارزانی:دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت
پێت مەسرور بارزانی:دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت
بانگەشەی هەڵبژاردن و میزاجی هاووڵاتییان
دوات بانگەشەی هەڵبژاردن و میزاجی هاووڵاتییان
پەیوەندیدار