بۆچی منداڵان لە ئێستادا زۆرینەیان تووشی کزی چاو دەبن؟



زیادبوونی تێکچوونی بینایی چاو لە منداڵاندا لەم ساڵانەی دواییدا ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەهەرێمی کوردستانیش ڕێژەکەی لە بەرزبوونەوەدیە.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئاماری زیادبوونی تێکچوونی بینایی چاوی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا خرایەڕوو، هاوکات داوای گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و بەپەلە کرا بۆ راگرتنی ئەو تەشەنە سەندە.

لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و خووەکانی ڕۆژانە کە لە دوای پەتای کۆڤید-19 زیادی کردووە، تێکچوونی بینایی چاوی منداڵان بووەتە پرسێکی تەندروستی جیهانی، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە، ئێستا لە هەر سێ منداڵێک یەکێکیان بەدەست کورتبینییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە لەچاو ساڵانی ڕابردوودا.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری (British Journal of Ophthalmology)ی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە، ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە بەدەست کورتبینییەوە دەناڵێنن، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٢٣ سێ ئەوەندە زیادیکردووە، کە گەیشتووەتە ٣٦%، ئەم زیادبوونە بەرچاوەی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە کورتبینییان هەیە، هاوکاتە لەگەڵ زۆرێک لە هۆکارە ژینگەییەکان و تەکنەلۆژییەکان، بەتایبەتی لەقۆناغی پەتای کۆڤید-19.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەو قەدەغەی هاتووچۆیەی کە لە سەردەمی پەتای Covid-19دا سەپێنران، کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی بینینی منداڵان و هەرزەکاران هەبووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ملیۆنان کەس ناچاربوون بۆ ماوەیەکی زۆر لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

هۆکارەکەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی زۆرینەی ئەو کەسانەی لەماڵەکاندا دەمانەوە پشتیان بە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و شاشەکان بۆ کات بەسەربردن دەبەست، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی هەندێک کێشەی بینین بە تایبەتی کورتبینی.

ڕێژەی کورتبینی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بەرزترین ڕێژە لە وڵاتانی ئاسیای وەک ژاپۆن و کۆریای باشوور تۆمارکراوە، کە 85% و 73%ی منداڵان بەڕیز تووشی کورتبینی دەبن، لەکاتێکدا لە وڵاتانی وەک چین و ڕووسیا ڕێژەکە بۆ40% بەرزبۆتەوە، بەپێچەوانەوە هەندێک لە وڵاتان وەک پاراگوای و ئۆگاندا کەمترین ڕێژەی کورتبینییان تۆمارکردووە، بەڕێژەی لە 1% ، لەکاتێکدا ڕێژەکە لە وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا گەیشتووەتە نزیکەی 15%.

جگە لە هۆکارە ژینگەییەکان، فاکتەری بۆماوەیی کاریگەری لەسەر تووشبوون بە کورتبینی منداڵان دروستدەکات، وەک ئەوەی یەکێک یان هەردوو دایک و باوکیان تووشی کورتبینی ببن، منداڵەکانیان سێ ئەوەندە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بەو منداڵە هەیە کە دایک و باوکیان تووشی کورتبینی نین.

پەروەردە ساڵنامەی دەوام و تاقیكردنەوە و پشووەكانی بڵاوكردەوە
پێت پەروەردە ساڵنامەی دەوام و تاقیكردنەوە و پشووەكانی بڵاوكردەوە
” لەخۆمانەوە دەست بە چاكسازی دەكەین”
دوات ” لەخۆمانەوە دەست بە چاكسازی دەكەین”
پەیوەندیدار