عێراق هەشتەم گەورەترین هاوردەکاری برنجی ئەمریکییە



لە کاتێکدا ئەمریکا کەمتر لە 2%ی بەرهەمی برنجی جیهانی پێکدەهێنێت، بەڵام نزیکەی 5%ی هەناردەی جیهان بە کەشتی دەکات.

لە ئێستادا ئەمریکا پێنجەم گەورەترین هەناردەکارە، ساڵانە نزیکەی 45%ی بەرهەمەکەی هەناردە دەکات و کاریگەری لەسەر کەرتی پیشەسازی وڵاتەکەی هەیە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەمەریکا، عێراق لە پلەی هەشتەمی هاوردەکاری برنجی ئەمریکی بووە بۆ ساڵی 2023.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وڵاتانەی کە برنجی ئەمریکی هاوردە دەکەن بۆ ساڵی 2023: مەکسیک، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک گەورەترین هاوردەکاری برنجی ئەمریکی بە بڕی 638.1 هەزار تۆن، دواتر ئەمریکای ناوەڕاست بە پلەی دووەم دێت بە 633.3 هەزار تۆن، دواتر هایتی بە 421 هەزار تۆن پلەی سێیەم دێت، ژاپۆنیش بە پلەی چوارەم دێت بە 293 هەزار تۆن، کەنەداش لە پلەی سێیەم دێت.

بارزانی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
پێت بارزانی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
دوات جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەندیدار