تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت



بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و ژمارەیان 117 هەزار کەس زیاترە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت بۆ ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێبهێنن.

ئاماژەی بەوەکرد، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت، کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و کراونەتە یەک لیست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ هیچ ناونووسینێک بۆ هاووڵاتییان نەکراوە بۆ گەشتی حەج.

نیاز نەقشبەندی ئەوەشی خستەڕوو، تیروپشک بۆ ناوی زیاتر لە 117 هەزار و 120 هاووڵاتی دەکرێت، هەروەها توانراوە پشکی ئەم ساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە دوو ساڵی ڕابردوو پشکی حاجیانی هەرێم 4685 پشکمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بووەتە 5120 پشک.

 

جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
پێت جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵ بە پڕۆسەی خوێندن بکرێت
دوات هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵ بە پڕۆسەی خوێندن بکرێت
پەیوەندیدار