هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵ بە پڕۆسەی خوێندن بکرێت



پارێزگاری سلێمانی لە مەراسیمی ساڵی نوێی خوێندن ڕایگەیاند، “نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن و پڕۆسەی خوێندن تێکەڵبکرێن”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان، کە تاقیکردنەوەی میللەت و حزبەکان و سیستمی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەکرد، نابێت پڕۆسەی خوێندن و بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵبکرێن، چونکە زیانێکی گەورە بە هەموو لایەک دەگەیەنێت، هەرچەندە هەردوو پڕۆسەکە تەواوکەری یەکدین، دەوڵەتداریش بەندە بە سیستمیکی پەروەردەیی باش.

ئەمڕۆ 25ی ئەیلوول، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا، بەپێی ئامارەکانیش ملیۆنێک و نزیکەی 800 هەزار خوێندکار و نزیکەی 156 هەزار مامۆستا لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
پێت تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
شەقامی سالم ڕووناک دەکرێتەوە
دوات شەقامی سالم ڕووناک دەکرێتەوە
پەیوەندیدار