شەقامی سالم ڕووناک دەکرێتەوە



بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، تۆڕی ڕووناکی بۆ شەقامی سالم دادەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له ‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیمان  و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر لە (234) ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابه‌شكردنی کارەباى سلێمانی/رۆژئاوا بەشێكی دیكەی شەقامی سالم تۆڕی ڕووناكی بۆ دادەنرێت.

ئەندازیار کارزان کەریم، لێپرسراوی هۆبەی رووناکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، كۆتا بەشی شاڕێی سالم تۆڕی رووناكی بۆ دادەنرێت، كە بریتییه‌ دروستكردنی بلوار و تۆڕی ڕووناكی لە فولكەی ئوتێل سلێمانی پالاس تا بەردەم ئوتێك ئاشتی نزیك پردی ڕەئوف بەگ.

ڕاشیگەیاند، کۆى بودجەى پڕۆژەکە بریتییە لە دووسەد و بیست و نۆ ملیۆن دینار، بۆ دانانی 34 ستون و 64 گڵۆپی لیدی 150 واتی، كە بەشێوازی تایم زۆنی سلێمانی كاردەكات، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی پڕۆژەکە ته‌واو بێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵ بە پڕۆسەی خوێندن بکرێت
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵ بە پڕۆسەی خوێندن بکرێت
زیاتر لە ٢٧ هەزار قوتابی دەچنە پۆلی یەک
دوات زیاتر لە ٢٧ هەزار قوتابی دەچنە پۆلی یەک
پەیوەندیدار