مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە



ئەمڕۆ چوارشەممە، 25 ئەیلوول، 2024 لەگەڵ ئەوەی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا لە هەرێمی کوردستان، هاوکاتیشە لەگەڵ ساڵیادی ڕیفراندۆم و یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لە وتەکانیشیدا مەسرور بارزانی داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد، کە بانگەشەیەکی ئارام و شارستانیانە دەستپێبکەن، هەموو لایەک ڕەچاوی بەرژەوەندی باڵای وڵاتەکە بکەن، سەرکەوتنی نوێنەران بۆ ئەوە بێت خزمەتی وڵاتەکەمان بکەن.

سەرۆک وەزیران بەبۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمیشەوە ئاماژەی بەوەشکرد، دەستخۆشی ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، و چەندین مژدەمان بۆ خەڵکی کۆیە پێیە.

ڕایگەیاند، بڕیارمانداوە دەست بکەین بە دروستکردنی جووتسایدی هەولێر- کۆیە، هاوکات بڕیارمان داوە بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەق وەکوو یەکێک لە کۆنترین ناحیەکانی کوردستان.

“پاس و خەرجی و خواردن، بۆ قوتابیانی نابینا و کەمئەندام دابینکراوە”
پێت “پاس و خەرجی و خواردن، بۆ قوتابیانی نابینا و کەمئەندام دابینکراوە”
زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم لێدرا
دوات زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم لێدرا
پەیوەندیدار