مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە قەزای کۆیە زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا 300 ملیۆن دینار تەرخان کرابوو بۆ نۆژەنکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە بەردەوام دەبێت.
ساڵی نوێی خوێندنی بە بەشداریی زیاتر لە یەک ملیۆن و 720 هەزار قوتابیی قوتابخانە حکوومەتی و زیاتر لە 132 هەزار قوتابیی قوتابخانە ناحکوومەتییەکان دەست پێ دەکات.
ئەمڕۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە 25ی ئەیلوول هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕیفراندۆم و یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هەر لە مەراسیمەکەدا مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕیفراندۆمی کرد، لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن داوای لە لایەنەکان بەرژەوەندی باڵای وڵاتەکە لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە بێت و بانگەشەیەکی ئارام بێت.