سبەینێ لە سێ ناوچەی سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت



نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و سبەینێ لە چەند شوێنێكی دیكە نەوت دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ چوارشەممە 25ی ئەیلولی 2024، نەوتی سپی لە سنووری پێنجوێن، بازیان، خدران دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆش وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ٥٢ ھەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە و بەمزووانەش دەگاتە سەنتەری شارەکان.

 

زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم لێدرا
پێت زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم لێدرا
نەرمین مەعروف: بەمزوانە دۆلاری كاش لە فرۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران
دوات نەرمین مەعروف: بەمزوانە دۆلاری كاش لە فرۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران
پەیوەنیدر