نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له‌ ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌خێرهاتنی وڵاته‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌کە ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند:”دڵخۆشم به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌مڕۆم له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25 له‌ به‌سره‌ی خۆشه‌ویست”.

سەرۆکی هەرێم لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی به‌سره‌ و هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی میوانداریكردنی ئه‌و پاڵه‌وانه‌تییه‌ و دەشڵێت، شانازی به‌م ده‌ستكه‌وته‌ عێراقییه‌ ده‌كه‌م و به‌خێرهاتنی وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان له‌ پاڵه‌وانه‌تییه‌كه‌ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانییه‌تی جامی كه‌نداوی 25 ده‌خوازێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێكی هه‌رێم گه‌یشتنه‌ شاری به‌سره‌ و به‌شدارییانكرد له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی جامی كه‌نداوی 25.

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی کارمەندی کافتریاکەمان دەستگیرکرد
پێت ئاسایشی سلێمانی: بکوژی کارمەندی کافتریاکەمان دەستگیرکرد
کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە
دوات کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە
پەیوەنیدر