نەرمین مەعروف: بەمزوانە دۆلاری كاش لە فرۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەمزوانە دۆلاری كاش لە فرۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران.

نەرمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەت خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”ئەمڕۆ لە بانكی ناوەندی لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتوگۆ و بەدواداچونی بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان كردووە، لەنێویشیاندا مافی پێدانی دۆلاری کاش بەو هاوڵاتیانەی هەرێم کە گەشتدەکەن لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر.

دەشڵێت:”سەرەڕای هەوڵەكانمان لە ماوەکانی پێشوودا بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە، بەڵام چەند ئاستەنگێک بووەتە هۆی راگرتنی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیاییدا کە چەند رێکارێکی نوێیان گرتووەتەبەر و، بەم نزیکانە چەند بانکێک لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەستبەکاردەبن لە خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران.

سبەینێ لە سێ ناوچەی سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ لە سێ ناوچەی سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت
گۆڕان مەراسیمی رێزلێنان بۆ عومەری سەید عەلی رێکدەخات
دوات گۆڕان مەراسیمی رێزلێنان بۆ عومەری سەید عەلی رێکدەخات
پەیوەندیدار