ڕەشەبایەكی بەهێز سلێمانی دەگرێتەوە



شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەك لە سیبریاوە دەكات و ئاشكرای دەكات، بەهۆیەوە خێرایی با چالاك دەبێت و دەگاتە 15 بۆ 45 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا هاوشێوەی ڕەشەباكەی مانگی 7ی ئەمساڵ.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەک حاڵەتەکەی کۆتایی مانگی تەمموز بارستە ھەوایەک لە سیبیریاوە دەگاتە ناوچەکانی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە کۆتایی ئەم ھەفتەوە واتا دوو سبەی و کاریگەری ئەبێت لەسەر کەشوھەوای سنوری پارێزگای سلێمانی و دەڤەری راپەرین و بەگشتی ناوچەی شاخاوییە سنورییەکانی ڕۆژھەڵات و تاوەکو ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو بەردەوامەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆیەوە بای باکوری ڕۆژھەڵات چالاک ئەبێت بەخێرایی لەنێوان 15 بۆ 45 کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرمی لەناوچەی کاریگەر بەو بایە نزمدەبنەوە و شەوان ھەست بە سەرما دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاسمانی ناوچەی کاریگەر بەو بایە ڕوون و پاکژ ئەبێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لەناوچەکانی گەرمیان و شاری ھەولێر و ھەڵەبجە و دھۆک و کەرکوک لە ھەمان ماوەدا پلەی گەرمی زیاتر بەرز ئەبێتەوە و ئەو با و ھەوا فێنکە ناگاتە ئەو ناوچانە.

گۆڕان مەراسیمی رێزلێنان بۆ عومەری سەید عەلی رێکدەخات
پێت گۆڕان مەراسیمی رێزلێنان بۆ عومەری سەید عەلی رێکدەخات
چەند ڕێنماییەک لەكاتی گەڕانەوەی منداڵان بۆ خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
دوات چەند ڕێنماییەک لەكاتی گەڕانەوەی منداڵان بۆ خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار