سەرۆك كۆمار: ژیانی ئاوارەكان دابین بكرێت كاتێك دەگەڕێنەوە



 

سەرۆك کۆماری عێراق پێشوازی لە وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كۆتایی بە قەیرانی ئاوارەكان بێت و ژیانی شكۆمەندانەیان بۆ دابین بكرێت كاتێك دەگەڕێنەوە.

د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیکرد لە ئیڤان فائق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران و بەپێیی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆمار لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێ شەممە 24-9-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە دۆسێی کەمپی ئاوارەکان کرا.

سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەکان و وتی، “دەبێت پێداویستییەکانی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ ئاوارەکان دابینبکرێت کاتێك دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان”.

سەرۆك کۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە پێویستە بەدواداچون بکرێت بۆ ڕەوشی ژیانی ئاوارەکانی ناو کەمپەکان و ئەو ئاوارانەشی گەڕاونەتەوە ناو ماڵوحاڵی خۆیان، تا پێداویستییەکانیان دەستنیشان بکرێت و کاربکرێت بۆ تێپەڕاندنی نەهامەتییەکانیان.

لەلایەن خۆیەوە ئیڤان فائق جابرۆ رەوشی ئاوارەکانی لە وڵاتدا ڕوونکردەوە و پلانەکانی وەزارەتی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان خستەڕو، هەروەها پشتیوانی و بایەخپێدانی سەرۆك کۆماری بەم دۆسیە مرۆییە بەرزنرخاند.

چەند ڕێنماییەک لەكاتی گەڕانەوەی منداڵان بۆ خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
پێت چەند ڕێنماییەک لەكاتی گەڕانەوەی منداڵان بۆ خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
هونەرمەند “فه‌تانه وه‌لیدی” كۆچی دوایی كرد
دوات هونەرمەند “فه‌تانه وه‌لیدی” كۆچی دوایی كرد
پەیوەندیدار