جۆ بایدن: پێویستە كۆتایی بە شەڕی ساردی نێوان وڵاتان بهێنرێت



سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سەرۆكایەتییدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی داوە و دەشڵێت: دەبێت پێكەوە كار بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە وتاری كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، لەماوەی سەرۆكایەتیمدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتیم داوە و ئیدارەی ئەمریكا هەوڵیداوە ڕێگری لە شەڕانگێزی بكات.

ڕاشیگەیاند، بەردەوام هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامیمان داوە و دەبێت پێكەوە كاربكەین بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی.

وتیشی، “پێویستە شەڕی ساردی نێوان وڵاتان نەهێڵدرێت و كۆتایی بە شەڕی ئۆكراینا بهێنرێت و ئەو وڵاتە سەربخەین و بیكەینە ئەندامی ناتۆ”.

جەختیشی كردەوە، پێویستە كۆمەك و هاوكاری بۆ ئۆكراینا زیاتر بكەین و هیچ بژاردەیەكمان لەبەردەست نییە جگە لە سەرخستنی ئۆكراینا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووبەڕووی نادادییەكانی جیهان دەبینەوە و ڕێگری لە هەڕەشەی سەر ژنان بكەین.

ئەردۆغان: داوا لە وڵاتان دەكەم دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن
پێت ئەردۆغان: داوا لە وڵاتان دەكەم دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن
دوكانەكانی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە دادەخرێن
دوات دوكانەكانی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە دادەخرێن
پەیوەنیدر