ژنێك بە كارەباى ماتۆڕی ئاو گیانی لەدەستدا



وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ناحیەی ڕزگاری ژنێك بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممه لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلارەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ش/ س/ ن) تەمەن ۲۲ساڵ هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، كە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەکاتی کوژاندنەوەی ماتۆڕی ئاوی ماڵەوەیاندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕزوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

 

دوكانەكانی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە دادەخرێن
پێت دوكانەكانی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە دادەخرێن
كۆمسیۆن ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی كوردستانی پەسەندكرد
دوات كۆمسیۆن ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی كوردستانی پەسەندكرد
پەیوەنیدر