عێراق تەواوكاری مووچەی بۆ هەرێم خەرج كرد



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی تەواوكاری مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی دا و بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بۆ هەولێر لیستی مووچە ڕابگەیەنرێت.

حکومەتی عێراق بڕی 290 ملیار دیناری وەک تەواوکاری مووچەی مانگی 8ی خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 572 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام حكومەتی هەرێم مووچەی دابەشنەكرد و ڕایگەیاند، كە بەشی تەواوی مووچە ناكات.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندبوو، بەو بڕە پارەیەی کە پێشترعێراق ناردوویەتی 755 ملیار دیناریان لەبەردەستە، ئەوەش بەشی مووچەی مانگێک ناکات، چونکە مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 998 ملیار دینارە، بەوەش بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم مووچەخۆران ئێستا 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.

راشیگەیاندبوو، “لەگەڵ ناردنی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە لە زووترین کاتدا لیستی مووچە رادەگەیەنن و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەکەن”.

 

ژمارەیەك مامۆستای ئایینی بە گەشتێك دەچنە ئەمریكا
پێت ژمارەیەك مامۆستای ئایینی بە گەشتێك دەچنە ئەمریكا
چێشتخانەیەک، ئۆفەرێکی سەیر ڕادەگەیەنێت
دوات چێشتخانەیەک، ئۆفەرێکی سەیر ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار