نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، تائێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ٥٢ ھەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە و بەمزووانەش دەگاتە سەنتەری شارەکان.

وەزارەتەکە ئامارەکانی خستووەتەڕوو، کە زۆرترین بڕە نەوت لە پارێزگای ھەولێر دابەشکراوە کە دوو ملیۆن و ٥٦١ ھەزار و ٤٠٠ لیتر بووە، دواتر لە سۆران دوو ملیۆن و ١٨٦ ھەزار لیتر و لە دھۆکیش زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر نەوت و لە سلێمانی یەک ملیۆن و ٩١٨ ھەزار لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە، بە گشتیش ١٠ ملیۆن و ٤٥١ ھەزار و ٤٠٠ لیتر نەوتی سپی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکراوە.

کۆی گشتی ئەو خێزانانەشی سودمەندبوون گەیشتووەتە ٥٢ ھەزار و ٢٥٧ خێزان، کە بۆ ھەرخێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بەرامبەر ١٠٤ ھەزار دینار پێدەدرێت، بەمنزیکانە دابەشکردنی نەوتی سپی دەگاتە سەنتەری شارەکان.

 

 

سامانەکەی زوکەربێرگ، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
پێت سامانەکەی زوکەربێرگ، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
بایدن، دواین قسەی خۆی دەکات…. چی لە هەگبەدایە؟
دوات بایدن، دواین قسەی خۆی دەکات…. چی لە هەگبەدایە؟
پەیوەندیدار