سامانەکەی زوکەربێرگ، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد



چەند خاوەنکار و سەرمایەدارێک، لە ماوەی ١٠ مانگدا نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلاریان بۆ سەر کۆی سامانەکانیان زیادکردووە و لەنیویاندا، خاوەن و دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک مارک زوکەربێرگیش ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمار دەکات.

 

کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە زاڵبوون بەسەر بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکادا، تەنها لەمساڵدا پشکەکانی NVIDIA بە ڕێژەی ١٤٠٪ بەرزبوونەتەوە، کە چیپەکانیان بە ستانداردی زێڕین دادەنرێت لە بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد دا، کە نزیکەی چارەکێک لە قازانجی ١٧٪ی S&P 500 پێکدەهێنێت.

 

سەرەڕای باڵادەستی کۆمپانیای   Nvidia، کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا بەگشتی زیاتر لە ٣١٪ی قەبارەی ڕێژەیی پێوەرەکانی S&P 500 نوێنەرایەتی دەکەن، هەروەها وایکردووە زۆرێک لە ملیاردێرەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە قازانجی خەیاڵی بکەن.

 

بەپێی پێوەرەکانی بلومبێرگ ملیاردێران، مارک زوکەربێرگ، لە کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرم، زۆرترین بڕی ئەو دەستکەوتانەی کۆکردۆتەوە، بەو پێیەی سامانەکەی بۆ زیاتر لە ٧٢ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٠٠ ملیار دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە کە سامانی دامەزرێنەری فەیسبووک پێی گەیشتووە .

 

تەنها ٦ کەسایەتی کە هەموویان لە کەرتی تەکنەلۆژیادا کاردەکەن، لە ماوەی کەمتر لە ١٠ مانگدا زیادبوونی سامانەکەیان نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلار بووە.

 

جێنسن هوانگ، لە کۆمپانیای ئێنڤیدیا، لەپلەی دووەمدا هاتووە و قازانجەکەی ٥٨ ملیار دۆلار بووە، بەمەش سامانەکەی بۆ ١٠٢ ملیار دۆلار بەرزکردەوە.

 

لەم دواییانەدا لاری ئێلیسۆن لە کۆمپانیای ئۆراکل هاتە نێو رکابەرییەکانەوە، دوای ئەوەی ٥٥.٥ ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، سامانەکەی گەیشتە ١٧٨ ملیار دۆلار.

 

جێف بیزۆس سامانەکەی بۆ ٢١٦ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٩.٢ ملیار دۆلار زیادیکردووە.

 

سامانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا گەورەترین بازدانی لە نێوان ملیاردێرەکانی جیهاندا بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی داهاتی ٨.٤ ملیار دۆلار بوو، ئەمەش پێشەنگی لە لیستەکەدا بەهێزتر کرد و لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستکەوتی سامانەکەی بۆ ٣٥.٨ ملیار دۆلار بەرزکردەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووە وە بۆ ٢٦٥ ملیار دۆلار سامانەکەی زیاد بوو.

 

هاوکات سامانی دامەزرێنەری کۆمپانیای دێڵ، مایکل دێڵ، بۆ ١١١ ملیار دۆلار بەرزبووەوە، کە ٣٢.٤ ملیار دۆلار زیادیکردووە.

چەند خۆراکێکی بەسوود بۆ پاراستنی بینایی چاوی منداڵ
پێت چەند خۆراکێکی بەسوود بۆ پاراستنی بینایی چاوی منداڵ
نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت
دوات نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار