میدیای ئەمریکی؛ ئیسڕائیل تواناکانی حزبوڵڵای پەکخست



میدیای ئەمریکی، دەڵیت ئیسرائیل تواناکانی حزبوڵڵای لوبنانی بۆ ٢٠ ساڵ دواخست و تارانیش تا ئێستا هیچ جووڵەیەکی نەکردووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان، هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانج و سەرکردەکانی حیزبوڵڵا، تواناکانی حیزبوڵڵای بۆ ٢٠ ساڵ هێناوەتە دواوە.

 

بەپێی سەرچاوەکانی سی ئێن ئێن و وتەی بەرپرسان، ئیسرائیل تواناکانی حزبوڵای “تەواو لاواز کردووە” و چەندین سەرکردەی باڵا کوژراون، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پێکهاتەی سەرکردایەتی حزبوڵڵا هەیە.

 

سی ئێن ئێن، ئاماژەی بەوە کردووە؛ ئێستا گەورەترین نیگەرانی ئەگەری دەستوەردانی ئێرانە، ئەگەرچی تاران تا ئێستا دەستوەردانی نەکردووە، بەڵام ئەگەر مەترسی لە ناوبردنی “بەهێزترین هێزی بە وەکالەت”ی لەناوچەکەدا هەبێت، ئەوا هەنگاو دەنێت بۆ تۆڵەکردنەوە.

 

پێشتر سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئیسرائیل بە تەقاندنەوەی بەکۆمەڵی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە لوبنان نوێنەرایەتی کرد، گەورەترین لێدان بووە لە پێکهاتەی سەربازی حزبوڵڵا.

 

ڕۆژی ٢١ی ئەیلول، دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل نزیکەی ٤٠٠ شوێنی هەڵدانی مووشەکی حزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج لە میانی هەڵمەتەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان.

 

لە ١٧ی ئەیلولدا لە یەک کاتدا تەقینەوە لە چەند شارێکی لوبنان ڕوویدا، لە ١٨ی ئەیلولیشدا شەپۆلێکی نوێی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی بێ تەل، مۆبایل، لە لوبنان ڕوویدا ئەم تەقینەوانە، گیانلەدەستدانی دەیان کەس و برینداربوونی سەدانی دیکەی لێکەوتەوە و حزبوڵڵای لوبنان ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد .

فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرت
پێت فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرت
ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی ئاب دەنێرێت
دوات ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی ئاب دەنێرێت
پەیوەندیدار