زێلێنسکی ناو و واژۆی خۆی دەخاتە سەر مووشەکەکانی ئەمریکا



سەرۆکی ئۆکراین، لە سەردانیدا بۆ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەک لە ئەمریکا، ناو و واژۆی خۆی دەخاتە سەر یەکێک لە مووشەکەکان، کە نیازی وایە بۆ پێکانی ئامانجەکانی لە ناو خاکی ڕووسیا بەکاریبهێنیت و  بە ڕۆژئاواییەکان دەڵێت: لەمە زیاترمان دەوێت.

https://x.com/i/status/1838100426631053786 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەکی کرد لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا و سوپاسی ئەو کرێکارانەی کرد تەقەمەنی زۆر پێویست بۆ وڵاتەکەی بەرهەم دەهێنن لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا.

 

مات کارترایت، نوێنەری دیموکراتەکان، کاتێک لەگەڵ زێلێنسکی لە کارگەی تەقەمەنی سکرانتۆن کۆبووەوە، وتی سەرۆک زیلینسکی پەیامێکی سادەی هەیە: “سوپاس، پێویستمان بە زیاترە”.

 

کارگەی سکرانتۆن یەکێکە لەو کارگانەی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە مووشەکی دوورهاویژی ١٥٥ ملم دروست دەکات.

 

داواکاری ئۆکراین بۆ چەک و تەقەمەنی زیاتر لە کاتیکدایە، کە تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن مووشەکی لە ئەمریکا وەرگرتووە.

 

زێلێنسکی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم کارمەندانی کارگەکە دەربڕیوە و وتویەتی: سوپاسی ئەو ٤٠٠ کارمەندە دەکەم کە لێرە کار دەکەن، من ویستم بێمە لاتان و یەک بە یەک سوپاستان بکەم.

ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی ئاب دەنێرێت
پێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی ئاب دەنێرێت
داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت
دوات داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت
پەیوەندیدار