داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت



 

لە مانگی ئابی ٢٠٠٦ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەی ١٧٠١ی پەسەند کرد و تێیدا داوای وەستاندنی تەواوەتی شەڕ لە لوبنان و کۆتایی هێنان بە شەڕی دووەمی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەکات کە لەو کاتەدا ٣٤ ڕۆژی خایاند.

 

لە بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوا لە گروپی حزبوڵڵای لوبنان کراوە دەستبەجێ سەرجەم هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت و هەموو هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە.

 

هەروەها بڕیارنامەکە داوا لە حکومەتی لوبنان دەکات، کە بە هاوکاری هێزەکانی یونیفیل هێزە چەکدارەکانی لە باشوور جێگیر بکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی ئیسرائیل لە دەرەوەی هێڵی شین،(لوبنان و ئیسرائیل دابەش دەکات).

 

هەروەها لە بڕیارنامەکەدا داوای دروستکردنی ناوچەیەک لە نێوان هێڵی شین و ڕووباری لیتانی لە باشووری لوبنان کراوە، دوور لە هیچ کەرەستەیەکی سەربازی یان چەکدار، جگە لەوەی کە هی هێزە چەکدارەکانی لوبنان و هێزەکانی یونیفیلە.

 

هەروەها داوای جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی تایف و بڕیارنامەکانی ١٥٥٩ و ١٦٨٠ی کراوە، لەوانەش چەکداماڵینی سەرجەم گروپە چەکدارەکانی لوبنان و نەبوونی هێزی بیانی جگە لە ڕەزامەندی حکومەتی لوبنان.

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و داوای لێکردووە ئیدانەی ئەو هێرشانە بکات کە بە “هێرشی بەرفراوان” وەسفی کردوون، کە لەم دواییانەدا لەلایەن حزبوڵای لوبنان دژی وڵاتەکەی دەستیپێکردووە و داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

 

لە هەمان کاتدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوونیان بە جێبەجێکردنی تەواوەتی بڕیارنامەی ١٧٠١، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریش دەستبەجێ دەستبەجێ شەڕ ڕابگرن.

 

هاوکات نوێنەری کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ کردەوە، کە “ئێستا لە هەموو کاتێک گرنگترە بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی ململانێکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیرییەکی بەردەوام”.

زێلێنسکی ناو و واژۆی خۆی دەخاتە سەر مووشەکەکانی ئەمریکا
پێت زێلێنسکی ناو و واژۆی خۆی دەخاتە سەر مووشەکەکانی ئەمریکا
سەرکردەکانی جیهان پەیوەست بە پرسەکانی شەڕ و ئاشتی، کۆدەبنەوە
دوات سەرکردەکانی جیهان پەیوەست بە پرسەکانی شەڕ و ئاشتی، کۆدەبنەوە
پەیوەندیدار