پۆلیس: ئەو كەسەی لەناو شاری سلێمانی تەقەی دەكرد دەستگیركرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە دەستگرتن بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچە و كڵاشینكۆف دەكات كە بە تۆمەتبارەكە بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لەناو شاری سلێمانی تەقەیكرد، دواتر هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانیەوە دەستگیربكرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا لە جۆری دەمانچە و كڵاشینكۆف، هەروەها ئوتۆمبێلێكیش كە بە تۆمەتبار بووە، لەئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەك ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە”.

ئەمریكا: پێویستە ئێران دەست لە پشتیوانیكردنی ڕووسیا لە ئۆكراینا هەڵبگرێت
پێشت ئەمریكا: پێویستە ئێران دەست لە پشتیوانیكردنی ڕووسیا لە ئۆكراینا هەڵبگرێت
یاسای سەربازیی زۆرەملێ‌ دەخرێتەوە بەردەم پەرلەمان
دواتر یاسای سەربازیی زۆرەملێ‌ دەخرێتەوە بەردەم پەرلەمان
پەیوەندیدار