تانكەرێكی سووتەمەنی وەرگەڕا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە فولكەی پەری دەریا لەناو شاری دەربەندیخان وەڕگەرا و بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەكەیەوە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شۆفێری تانكەرەكە سەلامەتە و بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەكەیەوە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر هەیە و داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە شوێنی ڕووداوەكە دووربكەونەوە.

دەشڵێت، “لە ئێستا رێگا نادرێت بارهەڵگر لەو ڕێگایە هاتووچۆ بكات و تیمەكانمان لە شوێنی ڕووداوەكەن و هەوڵدەدەن بە زووترین كـــات هاتوچۆكردن لە رێگاكە ئاسایی بكرێتەوە”.

عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنان دەکات
پێت عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنان دەکات
تەندروستی مردنی 26 كەس بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
دوات تەندروستی مردنی 26 كەس بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار